ئاسیاگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆچی لە سێنگاپوورە؟

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، چەند رۆژێک دوای تەواوبوونی خولی رۆشنی سعودیە، لە سێنگاپوور بیندرا.

رۆناڵدۆ لەگەڵ تەواوبوونی یارییەکانی خولی سعودیە، گەشتێکی بۆ سێگاپوور کرد، ئەمەش لەسەر داوای پیتەر لیم، هاوڕێی دێرینی رۆناڵدۆ و خێرخوازی دیاری ئاسیایی کە خاوەنی چەندین رێکخراوی خێرخوازییە.

ئەستێرەی پۆرتوگالی پاڵپشتی دەیان رێکخراوی خێرخوازی لە جیهان دەکات و هەروەها سپۆنسەر سەدان خوێندکاری انکۆش دەکات. لە گەشتەکەیدا بۆ سێنگاپوور، رۆناڵدۆ لەگەڵ هەزار گەنج کۆدەبێتەوە و باس لە چۆنیەتی شوێنکەوتنی خەونەکان دەکات.

رۆناڵدۆ لە ناوەڕاستی وەرز پەیوەندی بە نەسر کرد، سەرەڕای تۆمارکردنی 14 گۆڵ، نەیتوانی یارمەتی نەسر بدات و نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت، هەرچەندە بە ئاشکرا حەزی مانەوەی لە سعودیە راگەیاندووە، بەڵام بەردەوام باس لە گواستنەوەی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button