ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هەموو شتێک یەکلایی بووەوە… لیۆ مێسی داهاتووی خۆی دیاری کرد

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە هیلالی سعودی نزیکبووەتەوە و رەنگە لە 48 کاتژمێری داهاتوو هەموو شتێک رابگەیێندرێت.

لە دوای تەواوبوونی کاروانی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و جێهێشتنی یانە پاریسییەکە، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر داهاتووی مێسین، چونکە پاڵەوانی جیهان ئێستا بێ یانەیە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردبووەتەوە، لیۆنێل مێسی لە شەشی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی عوکازی سعودی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لیۆ مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال واژۆ بکات، ئێستا شاندێکی یانە سعودییەکە لە پاریسە و رەنگە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، مێسی بگاتە ریازی پایتەختی سعودیە و دواتر بە فەرمی گرێبەستەکەی رابگەیێندرێت.

رۆژنامە سعودییەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی بڕی مووچە و وردەکارییەکانی بڵاونەکردەوە، بەڵکو نووسیویەتی

مێسی هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاروانی وەرزشی لە سعودیە تەواو دەکات، خۆرخێ، باوکی مێسی سەردانی شوێنی مانەوەی مێسی لە ریاز کردووە و لە هەموو شتێک رازی بووە، بۆیە گواستنەوەکە زۆر ناخایەنێت.

لیۆنێل مێسی لە ماوەی یاریکردن بۆ پاریس سانجێرمان، 32 گۆڵی کرد و 35 ئەسیستیشی هەبووە. لەگەڵ پاریس دوو نازناوی خولی فەرەنسی و جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا.

لە ماوەی رابردوودا، ناوی لیۆ مێسی بە بارسێلۆنا و ئینتەر مەیامی بەسترابووەوە، بەڵام پێدەچێت یانە سعودییەکە چەند هەنگاوێک پێش یانە رکابەرەکانی کەوتبێتەوە.

بارسێلۆنا بە هۆی کێشەکانی داراییەوە، نەیتوانیوە هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ مێسی بنێت، ئەمەش وایکردووە مێسی بیر لە بژاردەی دیکە بکاتەوە.

لە چەند رۆژی داهاتوودا هیلال راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان دەکات و دواتر کەمپێکی مەشق لە نەمسا دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button