ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هیلال سێشەممە گرێبەستی مێسی رادەگەیەنێت

سپۆرتی کەتەلۆنی گواستنەوەی مێسی بۆ هیلال کرد بە نیمچە فەرمی

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی رۆژی سێشەممە گرێبەستە مەزنەکەی لیۆنێل مێسی رادەگەیەنێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، هیلال نیازی وایە لە رۆژی سێشەممە 6ـی حوزەیران، واژۆ کردنی گرێبەستە گرانبەهاکەی لەگەڵ مێسی رابگەیەنێت.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە فەرمی رایگەیاند مێسی لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵیت، ئەمشەویش بەرامبەر بە کلێرمونت کۆتا یاری خۆی بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە ئەنجامدەدات.

رۆژنامەی سپۆرت لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە مێسی لە هەوڵدا بووە بۆ گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون، سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی هیلال بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە رۆژی سێشەممە هیلال گواستنەوەی مێسی ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هیلال ساڵانە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 345 ملیۆن پاوەند دەدات بە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە، کە ئەمەش 168 ملیۆن پاوەند زیاترە لەو مووچەیەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەسڕ وەری دەگرێت.

مێسی لە ساڵی 2021 بەهۆی قەیرانی داراییەکانی بارسێلۆنا، ریزەکانی یانەکەی بەرەو سانجێرمان بەجێهێشت، توانی دوو نازناوی خولی فەڕەنسی لەگەڵ یانەکە بەدەستبهێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، کە خەونی گەورەی یانەکەیە.

ناوی براوەی 7 خەڵاتی باڵۆندۆر بەردەوام بەستراوەتەوە بە بارسێلۆنا و ئینتەر میامی ئەمریکیش، بەڵام رۆژنامە کەتەلۆنییەکە بەو هەواڵەی ئەمڕۆی هاندەرانی بارسای بێهوایکرد، پەیوەندیکردنی مێسی بە هیلالەوە کرد بە نیمچە فەرمی.

بابەتی زیاتر

Back to top button