قاوەی یاریگا

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. گوندۆگان و بڕۆزۆڤیچ لە بارسا نزیکن و ئەستێرەیەکی فەرەنسی دەیەوێت بچێتە مەدرید

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

ئیلکای گوندۆگان، کاپتنی مانچێستەر سیتی زۆر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا – سپۆرت

بارسێلۆنا گەشبینە بە رەزامەندی لالیگا لەسەر پلانە داراییەکانی، تاوەکو بە زووترین کات دەست بە گواستنەوەی یاریزانان بکەن و لە سەرووی هەموویانەوە، لیۆنێل مێسی – 90min

بارسێلۆنا گرنگی بە مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، یاریزانی ئینتەر میلان داوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

کۆلۆ موانی، هێرشبەری فەرەنسی لە رێگەی بریکارەکەیەوە خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە – مارکا

کەریم بێنزێما لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە، سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ یانەیەکی سعودی – مارکا

یانە سعودییەکان دەستیان بە پێشکەش کردنی ئۆفەر بە سێرجیۆ رامۆس کردووە، ئەمەش دوای جێهێشتی یانە پاریسییەکە – فابریزیۆ رۆمانۆ

چەند یانەیەکی سعودیە، ئۆفەرێکی گەورەیان پێشکەش بە ئێن گۆلۆ کانتێ، یاریزانی فەرەنسی و چێڵسی کردووە – 90min

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا گرنگی بە کای هاڤێرتز، هێرشبەری چێڵسی داوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لەگەڵ دەستەی کارگێڕی بلوز کۆببێتەوە –موندۆ دیپۆرتیڤۆ

چێڵسی داوای بڕی 35 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەردار بوون لە خزمەتەکانی ماتێیۆ کۆڤاسیچ دەکات، چەند هەنگاوێک لە مانچێستەر سیتییەوە دوورە – 90min

ئارسیناڵ و دێکلان رایس، ئەستێرەی وێستهام لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتن – فووتبۆڵ ترانسفێرس

رەنگە وێستهام دەیڤد مۆیس لە پۆستی راهێنەرایەتی دووربخاتەوە، ئەگەر نازناوی کۆنفرانسلیگ نەباتەوە – گاردیان

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە هاری ماگوایەر، تێهەڵکێشی گرێبەستی مەیسن ماونت بکات و پێشکەشی چێڵسی بکات – میرەر

بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد تاوەکو ئێستا دەستبەرداری دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس نەبوون – نیکۆلۆ شیرا

لیڤەرپوول بڕی 55-60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئالێکسیس ماک ئالیستەر خەرج دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئێڤەرتن نزیکە لە گواستنەوەی تامی ئابراهام، هێرشبەری رۆما بە بڕی 27 ملیۆن پاوەند – سەن

بێنفیکا و ئینتەر میلان گرنگیان بە خۆردی ئالبا داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەداوە – مارکا

بابەتی زیاتر

Back to top button