فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: رامۆس پاریس جێدێڵیت

یاریگا

سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێڵێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، دوای یارییەکەی سبەی کە کۆتا یاریی ئەم وەرزەیە، سێرخیۆ رامۆس ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵێت.

رامۆس دوو وەرز لەمەوبەر پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، بە خۆرایی پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد و ئەم هاوینەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بەرگریکارە ئیسپانیەکە بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی یانەیەک دەست نیشان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button