فه‌ره‌نسا

یارییەکی چارەنوسساز لە فەڕەنسا ڕاگیرا

یاریگا-

لە دواین هەفتەی خولی پلە دووی فەڕەنسادا،یانەی بۆردۆ لە یارییەکی چارەنوسسازدا کەوتە کێشەی هاندەرانەوە.

بۆردۆ لە دواین یاری ئەم وەرزەدا ڕووبەڕووی یانەی ڕۆدێز بوویەوە، بۆردۆ لەم یارییەدا پێویستی بە بردنەوە بوو تاوەکو هیوای بمێنێت بە گەڕانەوە بۆ لیگ وەن، وە ڕۆدێز هەوڵی بردنەوەی دەدا تاوەکو مانەوەی مسۆگەر بکات لە خولی پلە دووی فەڕەنسا.

لە خولەکی 22 ی یارییەکەدا، کاتێک یانەی ڕۆدێز گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، لە کاتی ئاهەنگێڕانی یاریزانەکاندا، هاندەرێکی بۆردۆ هاتە نێو یاریگا و لە دوو یاریزانی یانەی بەرامبەریدا، بەهۆیەوە یارییەکە ڕاگیرا و دەستی پێ نەکردووە.

بریاڕە دوو شەممە یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا کۆببێتەوە و بڕیاڕ لەسەر چارەنوسی یارییەکە بدات.

بە ڤیدیۆ دیمەنەکە ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button