ئینگڵته‌را

گرێبەستی ئۆدیگارد نوێدەکرێتەوە

یاریگا

مارتن ئۆدیگارد، ناوەڕاستکاری نەرویجی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەرا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری گەنەرز دڵخۆشە لە یانەکەی و هەردوولا رێکەوتوون لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی نوێ گفتوگۆکان لە نێوان ئۆدیگارد و بەرپرسانی ئارسیناڵ دەست پێبکاتەوە.

ئۆدیگارد هاوینی ساڵی 2005 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنیە بۆ ماوەی چەند ساڵ گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button