ئیسپانیا

بەپەلە: ئەمڕۆ بێنزێما جێهێشتنی ریال مەدرید رادەگەینێت

یاریگا

پێدەچێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت بۆ ریال مەدرید و کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی ئەمڕۆ بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێدیڵێت.

سێرجیۆ ڤالێنتین رۆژنامەنوسی ئیسپانی کەمێک لەمەوبەر لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکەی یانە شاهانەکە 100٪ ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

ئەو رۆژنامەنوسە ئیسپانیا هیچ ئاماژەیەکی بە یانەی داهاتووی بێنزێمای نەکردووە، بەڵام ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ کەریم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی دەکات.

چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە یانەی ئیتیحادی سعودیا ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەش بە کەریم بێنزێما کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە فەرەنسیە وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی ئەو یانەیە لە خولی رۆشنی سعودیا یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button