گرنگترینیۆرۆپالیگ

پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بڕی چەند وەردەگرێت؟

یاریگا –

بڕی بەهای خەڵاتە داراییەكانی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و یانەكانی بەشدار لە خولەكە دوای كۆتاییهاتنی ئەم وەرزە و دیاریكردنی پاڵەوان.

شەوی رابردوو یاریگای پوشكاش ئەرینا میوانداری سێڤییا و رۆمای كرد لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ و یارییەكەش بە بردنەوەی سێڤییا بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات دوای تەواو بوونی كاتی ئاسایی و زیادكراو بە گۆڵێك بۆ هەردوولا.

یانە ئیسپانییەكە توانی بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا نازناوی یۆرۆپالیگ بباتەوە و سەركەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد.

بەپێی یاساكانی پاڵەوانیەتی یۆرۆپالیگ كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دیاریكردووە پاڵەوان بڕی 9.44 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و دووەم بڕی 5.05 ملیۆن دۆلار.

بڕی ئەو پارەیەی كە یانە بەشدار بووەكانی یۆرۆپالیگ وەریدەگرن:

قۆناخەكانبڕی پارە
 قۆناخی كۆمەڵەكان3.98 ملیۆن دۆلار
  بردنەوەی یارییەكی كۆمەڵەكان688,350 دۆلار
  یەكسان بوونی یارییەكی كۆمەڵەكان229,476 دۆلار
 یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكان1.2 ملیۆن دۆلار
 دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكان600,000 دۆلار
یاری پاشكۆ546,350 دۆلار
قۆناخی شانزە1.32 ملیۆن دۆلار
چارەكی كۆتایی1.98 ملیۆن دۆلار
نیوەی كۆتایی3.07 ملیۆن دۆلار
كۆتایی5.05 ملیۆن دۆلار
پاڵەوان9.44 ملیۆن دۆلار

 

سێڤییای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ چاوەڕوانی براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و ئینتەر میلان دەكات بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button