خوله‌کانی دیکە

جود بێڵینگهام بە پێکانەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات

لاوە بەهرەمەندەکەی دۆرتمۆند نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

یاریگا –

ئەستێرەی یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند، جۆد بێڵینگهام ئەگەری هەیە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا مانگی داهاتوو بێڵینگهام ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بەشداری یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بکات.

هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لە رۆژانی 16 و 19ـی مانگی 6، لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی یۆرۆ، دوو یاری بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ماڵتا و مەسەدۆنیای باکوور ئەنجام دەدات، بێڵێنگهامیش بەهۆی پێکان لە هەردوو یارییەکە بێبەش دەبێت.

یاریزانە لاوەکەی دۆرتمۆند بەهۆی ئاستە بەرزەکەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگای بەدەستهێنا، هەرچەندە بەهۆی پێکان نەیتوانی لە کۆتا گەڕی خولەکە بەرامبەر ماینز یاری بکات، کە بەشێوەیەکی دراماتیکی نازناوەکەیان لەدەستدا.

ئێدین تێرزیچی راهێنەری یانەکە سەبارەت بە بێبەشبوونی جود لەو یارییە بەمشێوەیە دوا بوو:

پێش یارییەکە بێڵینگهام ئاگاداری کردمەوە ناتوانێت یاری بکات، بەڵام ئەگەر زۆر پێویست بکات تەنیا بۆ چەند خولەکێکی کەم رەنگە بتوانێت بەکاری بهێنێت، زۆر دڵتەنگ بوو کە نەیتوانی لەو کاتە پێویستە یارمەتی تیپەکەی بدات.

لە لایەکی دیکە ئەمرۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وێنەیەکی نوێی ئەستێرە ئینگلیزەکەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت بێڵینگهام بە ئەژنۆی پێچراوەوە ئەڵمانیای بەرەو ئینگڵتەڕا بەجێهێشتووە.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، کە دۆخی یاریزانە 19 ساڵانییەکەی دۆرتمۆند لەباش ناچێت، هەمان قسەکانی دەیلی مەیل دووپات دەکەنەوە و پێشبینی دەکەن ناوبراو لەم هاوینە رووبەڕووی ژووری نەشتەرگەری ببێتەوە.

بەهرەمەندە ئینگلیزەکە ئامانجی سەرەکی یانەی ریال مەدریدە لەم هاوینە، بەگوێرەی زۆربەی میدیا جیهانییەکان گرێبەستی ناوبراو بۆ یانە ئیسپانییەکە یەکلایی کراوەتەوە، هەفتەی داهاتووش ریال مەدرید گواستنەوەی یاریزانەکە رادەگەیەنێت.

هەر ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی سەبارەت بە پێکانەکەی بێڵینگهام نوسیویەتی ریال مەدرید نیگەرانە لە پێکانەکەی، بەڵام هەفتەی داهاتوو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ بێرنابیۆ رادەگەیەنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button