ئیتاڵیا

پرێسیچ دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیتاڵیا

یاریگا

بەشێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئیڤان پێریسیچ یاریزانی کڕواتی یانەی تۆتنهامی ئینگڵتەرا دوای وەرزێکی نائومێدکەر لە باکووری لەندەن دڵخۆش نیە و دەیەوێت بگەڕێتەوە ئینتەرمیلان.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت هەروەها ماڵپەڕی calciomercato بانگەشەی ئەوە دەکەن یاریزانە 34 ساڵیەکەی هەڵبژاردەی کرواتیا دەیەوێت بگەڕێتەوە ئینتەر، بەڵام مووچەی ساڵانەی کە شەش ملیۆن یۆرۆیە، بووەتە هۆی ئەوەی کە گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا کەمێک قورس بێت.

یاریزانە کرواتییەکە ساڵێک لەمەوبەر بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی تۆتنهام کرد، بەڵام وەرزەکەی لەگەڵ سپێرزی ئینگلیزیدا نائومێدکەر بوو، ئەو یاریزانە لە کۆی 44 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button