جیهانفه‌ره‌نساگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بڵاو بۆوە

یاریگا –

لەو لیستەی کە دیدیە دیشامپ رایگەیاندووە، جای خافرێن تورام، یاریزانی ناوەڕاستی نیس، نگۆلۆ کانتی، یاریزانی یانەی چێڵسی و پۆڵ پۆگبا ، یاریزانی یانەی یۆڤی بەهۆی پێکانەوە بەتاڵە؛ جگە لەوەش کریستوفر نکانکۆ و عوسمان دێمبلی جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون.

یاریزانە بانگهێشتکراوەکان دەبێت لە 9 رۆژی داهاتوو دا لە شاری کلێرفۆنتاین ئامادە بن و دەست بە راهێنانەکانیان بکەن. لەنێو یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا تەنها ئەلفۆنس ئاریۆلای گۆڵپارێزی وێستهام لەو کاتەدا ناتوانێت ئامادە بێت چونکە لەگەڵ وێستهام سەرکەوتوە بۆ یاری کۆتایی کۆنفرانس لیگ.

ناوی ئەو کەسانەی بانگهێشت کراون بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەم شێوەیەیە:

گۆڵپارێزەکان
ئەلفۆنس ئاریۆلا (وێست هام)، مایک مانیۆن (میلان)، برایس سامبا (لانس)

بەرگریکاران
ئاکسێل دیساسی (مۆناکۆ)، وێسلی فۆفانا (چێڵسی)، تیۆ هێرناندێز (میلان)، ئیبراهیما کۆناتی (لیڤەرپوڵ)، جوڵ کۆندێ (بارسێلۆنا)، فێرلان مێندی (ریال مەدرید)، بێنجامین پاڤارد (بایرن میونشن)، دایۆت ئۆپامێکانۆ (بایرن میونشن)

یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست

ئیدواردۆ کاماڤینگا (ریال مەدرید)، یوسف فۆفانا (مۆناکۆ)، ئادریان رابیۆت (یۆڤانتۆس)، ئۆرێلیان چوامینی (ریال مەدرید)، ئەنتوان گریزمان (ئەتلەتیکۆ مەدرید)

هێرشبەرەکان
کینگسلی کۆمان (بایرن میونشن)، عوسمان دێمبێلی (بارسێلۆنا)، ئۆلیڤیێە جیرۆ (میلان)، مارکوس تورام (مۆنشین گلادباخ)، راندال کۆڵۆ مۆانی (فرانکفۆرت)، کیلیان ئێمباپێ (پاریس سان جێرمان)، کریستوف نکۆنکۆ (لایپزیگ)

بابەتی زیاتر

Back to top button