ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تیاگۆ سیلڤا بەهۆی پۆچێتینۆ لە چێڵسی دەمێنێتەوە

یاریگا –

بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی چێڵسی، تیاگۆ سیلڤا بەهۆی پۆچێتینۆ لە چێڵسی دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی فووتبۆڵ لەندەن بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بوونی ماوریسۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی بە راهێنەری چێڵسی، تیاگۆ سیلڤا دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە و بەشێک بێت لە پرۆژەکەی پۆچی.

بەرگریکارە تەمەن 38 ساڵانییەکەی بلوز پاش ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەکەی پێدرا، لە لێدوانێک بۆ پێگەی فەرمی یانەکەی ئارەزووی خۆی بۆ مانەوە لە لەندەن راگەیاند.

تیاگۆ لەو بارەیەوە گوتی:

خۆشەویستییەکی تایبەتم بۆ یانەکەم هەیە، خێزانەکەشم بە هەمان شێوە، هەردوو کوڕەکەم ئیزاگۆ و ئیاگۆ یاری بۆ چێڵسی دەکەن، ئیزاگۆ گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە لەگەڵ چێڵسی نوێکردووەتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە تا دوو ساڵی دیکە لە لەندەن دەژین، هیوادام زیاتریش بمێنینەوە، خێزانەکەم لێرە ئاسودەن.

بەپێی ئەم قسانەی تیاگۆش پێشبینی دەکرێت ناوبراو تا ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکەی ئێستای بەردەوامبێت لە یاریکردن و لەندەن جێناهێڵیت.

پێگەی میترۆ لەو بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت تیاگۆ لەگەڵ پۆچێتینۆ قسەی کردووە، بە راهێنەرە نوێیەکی بلوزی گوتووە دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە و توانای ئەوەی هەیە ببێت بە کەسێکی گرنگ لە پڕۆژەی پۆچیدا، دەتوانێت ئاستێکی بەرزۆ بۆ پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button