ئینگلتەراگرنگترین

بە فەرمی پۆچێتینۆ بووە راهێنەری چێڵسی

یاریگا –

بە فەرمی ماوریسۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی بوو بە راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی.

کەمێک لەمەوبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کە ماوریسۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکراوە.

گرێبەستەکەی پۆچێتینۆ لەگەڵ چێڵسی لەندەنی بۆ ماوەی دوو وەرز و تا ساڵی 2026 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

ستافی یانەی چێڵسی بە سەرۆکایەتی تۆد بۆیلی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا دڵخۆشی خۆیان بە رێککەوتن لەگەڵ راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە دەربڕیوە، بە گەرمیش بەخێرهاتنی دەکەن بۆ یانەکە.

چێڵسی لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕی، لە کۆی 38 گەڕی پرێمەرلیگ یانەکە تەنیا 44 خاڵی کۆکردوە و لە پلەی 12 یەمی ریزبەندی کۆتایی بەم وەرزەی خولەکە هێنا.

بلوز هیواخوازە بە هێنانی پۆچێتینۆی بە ئەزمون چارەسەری برینەکانی بکات و بگەڕێتەوە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکان.

ئامار و دەستکەوتەکانی ماوریسۆ پۆچێتینۆ وەک راهێنەری یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button