فه‌ره‌نسا

حەكیمی دەیەوێت پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە ئەشرەف حەكیمی ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چیتر نایەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ریزەكانی یانەكەی جێ بهێڵێت.

پێشتر چەند جارێك حەكیمی رەخنە لە یاریكردن لە فەڕەنسا گرتووە و دوای ئەوەی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئەجاكسیۆ بە كارتی سوور كرایە دەرەوە حەكیمی لە بەرامبەر كامێراكاندا ووتویەتی:” ئەمە فەڕەنسایە ”.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی ئیسپانی حەكیمی چەند پاڵنەرێكی هەیە بۆ جێهێشتنی پاریس سان جێرمان، لەوانە بارودۆخی یانەكە، دۆسیەی تۆمەتباركردنی و بەدواداچوون لەلایەن داواكاری گشتی.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی بەرگریكارە مەغریبیەكە ئەزمونی كردووە لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی پاریس جێدەهێڵێت بەتایبەت كە ناوك بە چەند كێشەیەك بەسترابوویەوە كە كاریگەری خراپی لەسەر ئاستی هەبوو.

لە هاوینی ساڵی 2021 حەكیمی لە ریزەكانی ئینتەر میلانەوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد بە بری 70 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button