ئاسیا

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری كۆتا یاری خولی رۆشەنی سعودی ناكات

یاریگا –

ستافی راهێنەرانی یانەی نەسڕی سعودی بە سەركردایەتی دینكۆی كرواتی بڕیاریاندا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە كۆتا یاری خولی رۆشەنی سعودی دووربخاتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ نەسڕ لە یاریگای مەرسول پاركی تایبەت بە خۆی كاتژمێر 21:00 میوانداری فەتح بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 و كۆتا هەفتەی خولی رۆشەنی سعودی.

نەسڕ هیوای بەدەستهێنانی خولەكەی لەدەستدا دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشوودا ئیتیحاد نازناوەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلا كردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی الرياضية السعودية ستافی تەكنیكی نەسڕ بڕیاریانداوە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریەكەی بەرامبەر فەتح دووربخەنەوە بەهۆی ئەو پێكانەی لە یاری رابردوو بەرامبەر ئیتیفاق تووشی بوو.

ئەو پشكنینە پزیشكیانەی كریستیانۆ ئەنجامیدا سەلامەتی ماسولكەكانیان پشتڕاستكردەوە لە هەر پچڕانێك ، دەركەوتووە گرژیەكی بچووك لە ماسولكەكانیدا هەیە بەڵام ستافی پزیشكی لە یاری داهاتوودا بەشداری نەكات بۆ ئەوەی تووشی پچڕانی ماسولكەكانی نەبێت.

لە یاری رابردووی نەسڕ كریستیانۆ لە خولەكی 84 داوای گۆڕانكاری لە راهێنەر كرد و یاریگای بە جێهێشت.

نەسڕ بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی رۆشەنی سعودیە دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای ئیتیحادی پێشەنگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button