ئیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌را

ئارسیناڵ دەچێتە کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی ئاسێنسیۆ

یاریگا –

ئارسیناڵ بەنیازە رکابەری لەگەڵ میلان و پاریس سانجێرمان بکات بۆ بەدەستهێنانی مارکۆ ئاسێنسیۆی ئەستێرەی ئیسپانی.

گرێبەستەکەی ئاسێنسیۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک نییە لەسەر درێژکردنەوەی ئەم گرێبەستە.

ئاسێنسیۆ بە نیازە ریال مەدرید جێبهێڵێت و بەو هۆیەشەوە ئەو ئۆفەرەی رەتکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەوە پێشکەشی کرابوو، چونکە پێی وایە پێویستە هەلی زیاتری پێبدرێت بۆ یاریکردن.

پێشتریش باس لەوە کرابوو کە پاریس سانجێرمان دەستی بە دانوستان لەگەڵ ئەو کردووە و تا رادەیەکی زۆر بۆچوونی ئەوی بەدەستهێناوە.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا باس لە میلانیش کرا وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکیەکان بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل رایگەیاند: ئارسناڵیش بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی هێنانی ئەسینسیۆ دەکات و بەنیازە ئۆفەرێکی پێشکەش بکات بۆ دامەزراندنی چونکە میکێل ئارتێتا زۆر رازییە لە تواناکانی هێرشبەری ئەم یاریزانە و زۆر حەزدەکات پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات.

ئامانجی ریاڵ ئەوەیە کە ئەم یاریزانە ئیسپانییە لە تیپەکەیاندا بمێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات کە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، هەر بۆیەش ئەسینسیۆ بڕیاری جێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button