ئاسیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

رۆژنامەی ئاس وردەکاری گواستنەوەی مێسی و بێنزێما بۆ سعودیە ئاشکرا دەکات

یاریگا –

سعودیە پەلەیەتی لە ئامادەکردنی فایڵێکی بەهێز بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 کە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە.

سعودیە لە خەزێنەی گشتی دەوڵەت، پاڵپشتی یانە جیاوازەکان دەکات، بۆ گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێی جیهان بۆ ئەوەی لە خولی سعودیە یاری بکەن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دوو ئۆفەری گەورە لە سعودییەوە پێشکەش بە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و کەریم بێنزێما، ئەستێرەی ریال مەدرید کراون.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بێنزێما بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە و لیۆ مێسیش بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچەی ساڵانە پێشکەش کراوە.

تاوەکو ئێستا کەریم بێنزێما مانەوەی خۆی لە ریال مەدرید پشتڕاست نەکردووەتەوە و ئێستا خوێندنەوە بۆ ئۆفەرەکەی سعودیە دەکات. ئۆفەرەکەی سعودیە فراوانە و لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، وەک باڵیۆزی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 بەردەوام دەبن، کە هەمان ئۆفەر پێشکەش بە لیۆ مێسیش کراوە.

سعودیە دەیەوێت ئەزموونی قەتەر بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2022 دووبارە بکاتەوە، ئەو کات قەتەر گرێبەستی لەگەڵ چاڤی، زینەدین زیدان، دەیڤد بێکهام و چەند ئەستێرەیەکی دیکە واژۆ کرد.

ئۆفەرە سعودییەکە بەبێ باج دەبێت و تەواوی پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکرێت.

سعودیە دەیەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا و یۆنان میوانداری مۆندیالی 2030 بکات و لە ئێستا رکابەری لەگەڵ فایلی مەغریب، ئیسپانیا و پۆرتوگال دەکات، کە ئەو سێ وڵاتەش دەیانەوێت خۆیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیال کاندید بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button