ئینگلتەراگرنگترین

راشفۆرد: رێگە نادەم مان سیتی سێیانە بباتەوە

یاریگا –

هەفتەی داهاتوو مان سیتی و مانچستەر یونایتد لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە لە پێناو بەدەستهێنانی کۆتا نازناوی ئەم وەرزەی  جامی ناوخۆی ئینگەڵتەرا.

لەلایەکی دیکەوە سیتی بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگی ئینگلتەرای بەدەستهێنا و لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە و بە بردنەوەی یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا دەرفەتی بردنەوەی سێیانەی مێژوویی بۆ دەڕەخسێت.

تاکە تیپی ئینگلیزی کە پێشتر توانیبێتی هەر سێ ناسناوەکە بەدەست بێنێت مانچستەر یونایتد بوووە، ئێستاش خوێندکارەکانی پیپ گواردیۆلا هیوادارن بتوانن ناوی خۆیان لە تەنیشت ناوی ڕکابەر و دراوسێ کۆنەکەیان تۆمار بکەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم ڕووداوە، ڕاشفۆرد لە میانەی مەراسیمی هەڵبژاردنی باشترینەکانی ئەم وەرزەی مانچستەر یونایتد گوتی:

بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی مانچستەر یونایتد تاکە یانەی ئینگلیزی دەبێت کە سێگۆشە بەدەستبهێنێت؟ ئەمە گرنگترین پاڵنەرە بۆ من”.

ئەم هێرشبەرە ئینگلیزییە، کە لە وەرزی 2022-2023 یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکیەکانی ئێریک تێنهاخ لە تیپی شەیتانە سوورەکان، شەوی ڕابردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یونایتدی بەدەستهێنا، هاندەرانی ئەم تیپەش هیوادارن بە درەوشاوەیی ئەو یاریزانە لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button