ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شوێنگرەوەی بێنزێما دەستنیشان دەکات

یاریگا –

ریال مەدرید هەوڵەکانی لەگەڵ خوسێلو، ئەستێرەی ئیسپانیۆل دەست پێدەکات.

ریال مەدرید دەیەوێت پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو رێکبخاتەوە و دەمێکە بە دوای یاریزانێکی ژمارە 9، وەک جێگرەوەیەک بۆ کەریم بێنزێما.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەیەوێت سوود لە دابەزینی ئیسپانیۆل بۆ خولی پلەی دووی ئیسپانیا وەربگرێت، چونکە یاریزانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بە زووترین کات ئیسپانیۆل جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، چونکە بە گوێرەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە، لە ئەگەری دابەزینی ئیسپانیۆل، مووچەکەی بۆ نیوە دادەبەزێت.

گرێبەستی خوسێلو لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت و مووچەی ساڵانەی دەگاتە سێ ملیۆن یۆرۆ، بە گوێرەی دابەزینی یانەکە بێت، مووچەی خوسێلو دەبێتە یەک ملیۆن و نیو.

خوسێلو بەرهەمی ئەکادیمیای لا فابریکایە، کە سەر بە ریال مەدرید و پێشتر لە وەرزی 2011-12 هێرشبەری تیمی کاستییا بووە. رۆڵێکی سەرەکی لەو وەرزەدا گێڕا و توانی 24 گۆڵ بکات. لە دوای ئاستە بەرزەکەی، خوسێلو بە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هۆفێنهایمەوە کرد.

لەم وەرزەدا، خوسێلو 17 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ ئیسپانیۆل تۆمار کرد و تەنیا لە لالیگا، 16 گۆڵی کرد و ئەمەش بووە هۆی بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

ریال مەدرید دەیەوێت لویز ماریانۆ بەڕێبکات و خوسێلو بکاتە شوێنگرەوەی ئەو، هەروەها بیر لە گواستنەوەی رۆبێرتۆ فیرمینۆش دەکاتەوە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەرچووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button