ئیتاڵیا

لیاو داوای لێبوردن لە هاندەرانی یوڤێنتۆس دەکات

رافایل لیاوی ئەستێرەی ئەیسی میلان لە تویتەر داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یوڤێنتۆس کرد.

لاوە پۆرتوگالییەکە پاش یاری ئەم هەفتەیە بەرامبەر یۆڤی، درێسەکەی لەگەڵ یاریزانێکی تیمی بەرامبەر گۆڕییەوە بەڵام دواتر درێسەکەی خستە نێو شۆرتەکەی. ئەمەش وایکرد بکەوێتە بەر تەوژمی هێرشی هاندەرانی بیانکۆنێری.

رافایل لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

ئەگەر هەر کەسێک هەستی بەوە کردووە من سوکایەتیم بە یوڤێنتۆس کردووە، لێرەوە داوای لێبوردن دەکەم. هەمیشە رێزی هەموو یانەکان دەگرم و فۆرزا میلان

وابڕیارە لیاو بەمزووانە گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٧ لەگەڵ رۆسۆنێری تازەبکاتەوە و بە بردنەوەشیان لە یۆڤی، گەیشتنیان بە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو مسۆگەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button