قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… مێسی دەچێتە پرێمەرلیگ؟ ریال کێ دەکاتە شوێنگرەوەی بێنزێما؟

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی هاتوونەتە سەر هێڵ – OLE

سێ تاوەکو چوار ئۆفەر لە بەردەم سێرجیۆ بوسکێتسدا هەن، هەموویان لە دەرەوەی ئەوروپان و سێرجیۆ خۆی نایەوێت لە ئەوروپا یاری بکات – RAC1

چاڤی هێرناندێز نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا – رۆژنامەی سپۆرت

رۆبێرتۆ فیرمینۆ چاوەڕێی بڕیاری ریال مەدریدە و نایەوێت ئێستا هیچ هەنگاوێکی دیکە بنێت – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد گرنگییەکانی بە هاری کەین زیاد کردووە، بەڵام دانیێل لێڤی، سەرۆکی تۆتنهام، نایەوێت کەین یاری بۆ رکابەرێکی پرێمەرلیگ یاری بکات – میرەر

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد نزیکە لە رازیکردنی مەیسن ماونت، یاریزانی چێڵسی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە ئۆڵدترافۆرد بێت – تێلێگراف

بایرن میونشن خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێشکەش کردنی 95 ملیۆن پاوەند بە وێستهام یونایتد، ئێف سی هۆڵیوود سوورە لەسەر گواستنەوەی دێکلان رایس – میرەر

پاریس سانجێرمان دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئارسیناڵ لە بارەی گواستنەوەی مارتن ئۆدیگارد دەستپێبکات – دەیلی مەیڵ

تۆتنهام، نیوکاسڵ و ئارسیناڵ گرنگیان بە جەیمس مادیسن، ئەستێرەی لێستەر سیتی داوە. بەهای یاریزانە ئینگلیزییەکە دەگاتە 40 ملیۆن پاوەند – میرەر

کریستال پاڵاس و نیس هەوڵ لەگەڵ گراهام پۆتەر دەدەن، بۆ ئەوەی بیکەنە راهێنەری تیمەکانیان – فووت مێرکاتۆ

لیڤەرپوول تەواوی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بە فابیۆ کارڤالیۆی رەتکردووەتەوە، یۆرگن کڵۆپ دەیەوێت، بە خواستن رێگە بەچوونە دەرەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بدات – ئاتلێتیک

وێستهام دەیەوێت بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند گرێبەست لەگەڵ جەیمس وارد-پڕۆوس، هێرشبەری ساوسامتن واژۆ بکات – رۆژنامەی سەن

نیوکاسڵ گەشبینە بە رازیکردنی برونۆ گویمارێش، یاریزانی بەرازیلی بە مانەوە لە سان جەیمس پارک و رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا – 90min

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، هەموو هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی دەدەن – ستاندارد

چێڵسی گفتوگۆکانی لەگەڵ سپۆرتینگ لیسۆن دەستپێکردووە، بۆ گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ – 90min

بابەتی زیاتر

Back to top button