ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاڤی چوار یاریزان لە بارسێلۆنا دووردەخاتەوە

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ چوونە دەرەوەی چوار یاریزان دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، چاڤی پەیامەکەی بە چوار یاریزان دەگەیەنێت و لەو کاتەدا، دەتوانن بە دوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێن.

چاڤی دەیەوێت رێگە بە چوونەدەرەوەی ئانسو فاتی، هێرشبەری لاوی یانەکەی بدات، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار، مانەوەی خۆی لە بارسێلۆنا دووپاتکردەوە، بەڵام چاڤی متمانەی بە تواناکانی نییە و لە هاوینی داهاتوودا، ریزەکانی بلوگرانا جێدەهێڵێت.

فێران تۆرێس، ناوی دووەمە لای چاڤی، هەرچەندە چاڤی متمانەیەکی زۆری بە یاریزانی لاوی ئیسپانی هەبوو، بەڵام دۆخەکەی زۆر ئاڵزۆە ئێستا و بارسا دەیەوێت بەلانی کەمەوە، بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی لە رۆیشتنی فێران دەست بکەوێت، هەرچەندە ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا، بارسا بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ، فێران تۆرێسی لە مانچێستەر سیتی گواستەوە.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، چاڤی دەیەوێت پەیوەندییەکانی فرانک کیسیێ بە بارسێلۆنا بپچڕێنێت و بیانووشی بۆ لاوازی دۆخی دارایی یانەکە دەگەڕێنێتەوە و باسی لایەنی وەرزشی ناکات.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، چاڤی دەیەوێت پابلۆ تۆرێ بە شێوەی خواستن بداتە یانەیەکی لالیگا، چونکە پێشبینی داهاتووێکی گەورەی لێ دەکرێت.

بارسێلۆنا نازناوی وەرزی رابردووی لالیگای بردەوە، دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی سێ وەرز لەو نازناوە.

ئێستا بارسێلۆنا تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان داناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بابەتی گەڕانەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە یەکلایی نەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button