ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بێڵینگهام بووە باشترین یاریزانی بۆندسلیگا

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگای بەدەستهێنا.

بۆڕووسیا دۆرتموند زۆر نزیک بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 2-2 بە یانەی ماینز یەکسانبوو، بایرن میونشنیش لە دوا یاری خولەکەدا، بە ئەنجامی 2-1 لە کۆڵنی بردەوە. بێڵینگهام ئاستێکی بەرزی لەم وەرزەدا لەگەڵ زەردەواڵەکان پێشکەش کرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی پێدرا.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە وەرزەی بۆندسلیگا 14 گۆڵی لە 42 یاری سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و 7 ئەسیستیشی هەبووە. ئێستا ناوی بە توندی بە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە و دوێنێ یەکشەممە، جووتێک لاپچینی بە واژۆی خۆیەوە و بە نووسینی ”سوپاستان دەکەم” وەک دیاری بەخشیە تەواوی ئەندامانی یانە ئەڵمانییەکە.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، بێڵینگهام بە بڕی 108 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button