فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: وەرزی داهاتوو لە پاریس دەبم

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا كردەوە.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت دوای ئەوەی وەرزی رابردوو گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ كردەوە.

لە ئاهەنگی دیاریكردنی باشترینەكانی خولی فەڕەنسا ئێمباپێ ووتی: سوپاسی هەموو ئەو یاریزانانە دەكەم كە وەرزێكی نایابیان بەسەر برد، جۆناسان دەیڤد كە چەندین گۆڵی كرد، هەروەها بەدڵنیاییەوە لیۆنێل مێسی هاوڕێم كە زۆر هاوكاری كردم.

ئەستێرەكەی پاریس بەردەوام بوو ووتی: هەمیشە حەزمكردووە ناوی خۆم لە مێژووی خولی فەڕەنسیدا بهێڵمەوە، تەنانەت بەو خواستەی خۆمەوە چاوەڕێم نەدەكرد هەموو ئەو خەلاتانە بەو خێراییە ببەمەوە، هەست بە خۆشییەكی راستەقینە دەكەم.

سەبارەت بە رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان كیلیان ووتی: لێرە چێژ وەردەگرم، گرێبەستەكەم بەردەوامە هەست دەكەم باشترم و وەرزی داهاتوو جارێكی تر لێرە دەبمەوە.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا ئێمباپێ 28 گۆڵی كردووە و لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button