ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: سپالێتی ناپۆلی جێدەهێڵێت

یاریگا –

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی لوچیانۆ سپالێتی  راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەیراگەیاند دوای بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا.

سپالێتی سەركردایەتی ناپۆلی كرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی لە دوای ئەوەی چەندین وەرزە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە دوورن.

ئاورێلیۆ دی لۆرێنتس سەرۆكی ناپۆلی لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە هۆكاری رۆیشتنی سپالێتی لە پۆستەكەی راگەیاند.

سەرۆكی یانە ئیتاڵییەكە ووتی: ئەو كەسێكی ئازادە، كاتێك كەسێك باشترین پێشكەش ئەكات و هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات و دەڵێت دەبێت ساڵێك پشوو وەربگرم و لە كاری راهێنەرایەتی دوور بكەومەوە دەبێت وازی لێ بهێنیت.

هەروەها ووتیشی: پێی وتم کە گرێبەستەکەی هێشتا وەرزێکی دیکەی ماوە، بەڵام نایەوێت بەردەوام بێت، هەرگیز ناتوانم ئەوە رەت بکەمەوە. ئەو زۆری پێبەخشین و منیش سوپاسی دەکەم بۆ ئەوە.

پێش پێنج هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولی ئیتاڵی ناپۆلی توانی نازناوەكە یەكلا بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button