ئیتاڵیا

سێ یاریزانی یوڤێنتوس یانەکەیان جێدێڵن

یاریگا

پێشبینی دەکرێت ئادریان ڕابیۆ، ئەنخێل دی ماریا، لیاندرۆ پارێدێس کۆتا یاری خۆیان لەگەڵ یوڤێنتوس ئەنجام بدەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ڕابیۆ تا ئێستا دانوستان لەسەر گرێبەستێکی نوێ ناکات  چانسی باش بۆ ڕۆشتن وەکو یاریزانێکی سەربەستی هەیە

رۆمانۆ لەبارەی دی ماریاش بڵاویکردووەتەوە ئەو یاریزانەش وەکو یاریزانی سەربەست ریزەکانی خانمە پیرەکە جێدەهێڵێت.

لەلایەکی دیکەوە لیاندرۆ پارێدێس ئەمیش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button