ئیسپانیا

ئەمڕۆ یاریزانێکی دیکە ماڵئاوایی لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە دوایین یاریی ئەم وەرزە لە یاریگای خۆی واتە کامپ نۆ رووبەڕووی ریال مایۆرکا دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم یارییە دوایین یاریی ئانسۆ فاتی هێرشبەری یانەکە بێت لە یاریگای خۆیان.

فێران کۆریاس رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی لە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە، یاریی رابردوو هەر یەکە لە سێرخیۆ بۆسکێتس و جۆردی ئالبا ماڵئاواییان لە هاندەرەکانیان کرد، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆش ئانسۆ فاتی ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی بکات و بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ئانسۆ فاتی تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام بەهۆی کەم یاریی کردنی لە پێکهاتەی یانەکەی، بڕیاریداوە پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەی جێبێڵێت، دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە لەسەر بڕیاری باوکی دەیەوێت بارسا جێبێڵێت.

ئەو رۆژنامەنوسە کەتەلۆنیە بڵاویشی کردەوە، بیجگە لە فاتی پێشبینی دەکرێت دوایین یاریی فرانک کیسێ و فێران تۆرێسیش بێت لە یاریگای کامپ نۆ و ئەو دوو یاریزانەش نزیکن لە دەرچوون لە یانەکەیان.

لەلایەکی دیکەوە باس لەوەش دەکرێت ئێریک گارسیا و رافینها ئامادەییان دەربڕیوە لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بن، بەڵام سەرەتا بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت گوێ لە داواکارییەکانیان بگرن ئینجا بڕیار لەسەر مانەوەیان بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button