ئه‌وروپا

جواو كانسێلۆ لە یەك وەرزدا نازناوی خولی ئینگلیزی و ئەڵمانی بەدەستهێنا

یاریگا –

جواو كانسێلۆ، یاریزانی باڵی یانەی مانچێستەر سیتی كە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن دەكات لەم وەرزەدا دوو نازناوی خولی بەدەستهێنا.

جواو كانسێلۆ لە گواستنەوەكانی زستانەدا بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد، تا نیوەی وەرز یاری بۆ مانچێستەر سیتی كرد و دواتریش یاری بۆ بایرن میونشن كرد.

مانچێستەر سیتی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك بوو بە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا و نازناوەكە بۆ جواو كانسێلۆش هەژمار دەكرێت، دوای ئەوەی نیوەی وەرزەكەی لە سیتی بەسەربردووە.

شەوی رابردوو بایرن میونشن بۆ جاری یانزەیەم لەسەر یەك توانی ببێتە پاڵەوانی بۆندسلیگا و بە هەمان شێوە نازناوەكە بۆ كانسێلۆ هەژمار دەكرێت چونكە نیوەی وەرزەكەی لەگەل ئەو یانەیە بەسەربردووە.

كانسێلۆ 21 یاری بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا ئەنجامدا و گۆڵێكی كردووە و شەش گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button