ئینگلتەرا

لۆتن تاون سەرکەوت بۆ پرێمەرلیگ

یاریگا

یانەی لۆتن تاون توانی یاریی یەکلاکەرەوە لە کاونتری سیتی بباتەوە و سێیەم بلیتی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

لە یاریی قۆناغی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە خولی نایابی ئینگڵتەرا، هەردوو یانەی لۆتن تاون و کاونتری سیتی رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا لۆتن یارییەکەی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی 6-5 بردەوە و بلیتی پرێمەرلیگی مسۆگەر کرد.

لۆتن تاون یەکەمجارە لە مێژوودا سەردەکەوێت بۆ پرێمەرلیگ، ئەو یانەیە وەرزی 2017-2018 لە خولی یانە پلە چوارەکانی ئینگڵتەرا دەستی پێکرد و وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button