ئه‌ڵمانیاگرنگترین

رۆژێکی مێژوویی لە بۆندزلیگا تۆمار کرا

یاریگا

گەڕی کۆتایی وەرزی 2023-2024 لە خولی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی سەیر و سەمەرە بەڕێوەچوو و پێش ئەم یارییە بورووسیا دۆرتمۆند زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە، بەڵام لە ناکاو هەموو هاوکێشەکان گۆڕان و بایرن میونشن بووە پاڵەوان.

پێش ئەوەی کۆتا گەڕی خولی ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت، بورووسیا دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پێشەنگ بوو و بایرن میونشنیش بە جیاوازی دوو خاڵ بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی بوو.

زەردەواڵەکان بەهۆی ئەوەی لە کۆتا گەڕ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ماینز یارییان هەبوو، چانسێکی باشیان بەردەست بوو بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە، بەڵام لە پڕێک هەموو هاوکێشەکان گۆڕانکاریان بەسەر هات، دۆرتمۆند لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوو و لەولاشەوە میونشن یارییەکەی لە کۆلن بردەوە و بۆ جاری یازدەهەم لەسەر یەک بووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button