ئینگڵته‌راجیهانگرنگترین

لە نێوان کریستیانۆ و مێسی، هالاند یەکیانی هەڵبژارد

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند یارییەکەی یاریگای ئیتیحاد بەرامبەر بە ریال مەدرید بە باشترین یاری ناودەبات و لە نێوان کریستیانۆ و مێسی، یەکیانی هەڵبژارد

لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاری گەڕانەوە، مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە ریال مەدرید هێنا، خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

هەرچەندە مەدرید لە یاری یەکەم لە یاریگای خۆی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوو، بەڵام سیتی لە یاری گەڕانەوە یانە ئیسپانییەکەی شۆککرد و تووشی شکستێکی سەختی کرد.

ئێرلینگ هالاندی گۆڵکاری یانە ئینگلیزییەکە، لە نوێترین چاپێکەوتنی سەبارەت بەو یارییە بەمشێوەیە دوا.

دووبارە سەیری یارییەکەم کردەوە، پێموایە گێمی یەکەم باشترین یاری بوو کە بینیبێتم تیپێک ئەنجامیدابێت لە ژیانمدا.

جیا لە باسی ئەو یارییە هالاند وەڵامی پرسیارێکی گرنگی دیکەشی دایەوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بەسەر لیۆنیل مێسی ئەرجەنتینیدا هەڵبژارد.

کاتێک پێشکەشکاری کەناڵی یوتوبی Five لێی دەپرسێت ئایا قاچی چەپی مێسی هەڵدەبژێریت هەتبێت یاخود قاچی راستی کریستیانۆ؟ هەلاند بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە:

قاچی چەپەم باشە، بۆیە قاچی راستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵدەبژێرم و دەمەوێت هەمبێت.

هالاند لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەی بەمشێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێکی دیکەشی دایەوە:

– بردنەوەی پرێمەرلیگ یان بۆندسلیگا؟

– هالاند: پرێمەرلیگ

– بردنەوەی پرێمەرلیگ یان چامپیۆنزلیگ؟

– هالاند: چامپیۆنزلیگ

– کردنی هاتریک لە یارییەک بەبێ ئەوەی دڵنیابیت یارییەکە دەبەنەوە، یاخود کردنی گۆڵی بردنەوە لە کۆتا خولەک.

– هالاند: کردنی گۆڵی بردنەوە لە کۆتا خولەک.

– جود بێڵینگهام یان جاک گریلیش؟

– هالاند: هەڵبژاردنی یەکیان قورسە، هەردووکیان یاریزانی زۆر بەتوانان، بۆیە دەڵێم هەردووکیان.

– کردنی هاتریک بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یاخود کردنی گۆڵ لە ئارسیناڵ

– هالاند: هەردووکیان هەستێکی تایبەت دەبەخشن، بەڵام کردنی هاتریک

– بوون بە گۆڵکاری مێژوویی پرێمەرلیگ، یاخود بوون بە لاوترین یاریزان 25 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ بکات؟

– هالاند: ئەوەی یەکەمیان هەڵدەبژێرم، ریکۆردیکی زۆر تایبەتە و شکاندنی زۆر زەحمەتە.

– ئەگوێرۆ یاخود تێڤێز؟

– هالاند: ئەگوێرۆ

– حەز دەکەیت بتوانیت وەک دی برۆین پاس بدەیت یاخود خاوەنی یەکەم لەمسەی فیڵ فۆدن بیت؟

– هالاند: یەکەم لەمسەی فۆدن هەڵدەبژێرم

– بردنەوەی سێیانە نازناوەکە لەگەڵ مان سیتی یان بردنەوەی جامی جیهانی بۆ نەرویج؟

– هالاند: بەدەستهێنانی جامی جیهانی دەبێتە گەورەترین شت لە ژیانمدا کە رووبدات، بەڵام بەدەستهێنانی ئەستەمە، بۆیە سێیانەکە هەڵدەبژێرم.

بابەتی زیاتر

Back to top button