ئیتاڵیا

فەرمی: ناپۆلی گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردەوە

یاریگا –

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گرێبەستی بەرگریكاری یانەكەی ئەمری رەحمانی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە و بەوەش دەرگای بەڕووی ئەو یانانەدا داخست كە دەیانویست لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە.

رەحمانی لە ساڵی 2020 لە یانەی هیلاس ڤێرۆناوە پەیوەندی بە ناپۆلیەوە كرد و گرێبەستێكی تا ساڵی 2024 لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ كرد.

بەڵام پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە و بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكە گرێبەستی بەرگریكارەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی ناپۆلی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایانگەیاند گرێبەستی رەحمانی تا ساڵی 2027 نوێ كراوەتەوە، لەگەڵ بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكە.

چەندین یانەی زلهێزی ئەوروپا چاویان لە تواناكانی بەرگریكارەكەی ناپۆلی بووە، گرنگترینیان مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ.

لەم وەرخەدا رەحمانی لەگەڵ ناپۆلی بەشداری لە 34 یاری كردووە و دوو گۆڵی كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button