فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەفسانەیەکی NBA پەیامێکی پڕسۆز بۆ مێسی دەنێرێت

یاریگا –

شاکیل ئۆنیڵ، ئەفسانەی تۆپی باسکەی ئەمریکا پەیامێکی پڕ هەستی بۆ لیۆنێل مێسی، پاڵەوانی جیهان و پاریس سانجێرمان نارد.

شاکیل ئۆنیڵ کە بە شاک بەناوبانگە، پەیامێکی پڕ سۆزی بۆ لیۆنێل مێسی ناردووە و هیوای خواستووە، بەم زووانە لە خولی ئەمریکی بیبینێت. بیگ شاک بە ئینگلیزی و ئیسپانی پەیامەکەی نارد و گوتی

براکەم خۆشم دەوێیت، تۆ باشترینی، بە پەرۆشم بۆ دیداری تۆ، براکەم، خۆشم دەوێیت

دەمێکە ئینتەر مەیامی کە دەیڤد بێکهام خاوەنیەتی، چاوی بڕیوەتە لیۆنێل مێسی، دوا بە دوای کێشەکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و بەسەرچوونی گرێبەستەکەی، جارێکی دیکە ئینتەر مەیامی دەستی بە هەوڵەکانی کردووەتەوە. بەڵام ئینتەر بە تەنیا نییە، بەڵکو بارسێلۆنا و هیلالی سعودیش چاودێری دەکەن.

دوای بەسەربردنی دوو وەرز لە خولی فەرەنسا، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە، لیۆنێل مێسی ئاراستەی داهاتووی خۆی دیاری بکات، هەرچەندە خوان لاپۆرتا بەڵێنی گەڕاندنەوەی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button