ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێمباپێ یەکەم هەنگاوی نا بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید

ریال مەدری بەبێ خەرجکردنی یەک یۆرۆ ئێمباپێ دەگوازێتەوە

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ فەڕەنسی، یەکەم هەنگاوی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدرید نا.

لە هاوینی رابردوو ئێمباپێ نزیکبوو لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تا ساڵی 2024 نوێکردەوە، لەگەڵ بژاردەی ئارەزوومەندانەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرەکەی پاریس بڕیاریداوە ئەو بڕگەیەی گرێبەستەکەی چالاک نەکات، بەمشێوەیەش کیلیان لە هاوینی 2024 دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد، دەتوانێت پەیوەندی بە یانەی دڵخوازی خۆی بکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید نیازی نییە هیچ بڕە پارەیەک لە گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە خەرج بکات، بە پێچەوانەی هاوینی رابردوو، کە ئامادەبوون 180 ملیۆن لە پێناویدا خەرج بکەن.

هۆکاری ئەمەش بۆ رێککەوتنی پێش وەختەی نێوان یاریزانەکە و یانە ئیسپانییەکە دەگەڕێتەوە، ئێمباپێ دەتوانێت لە مانگی یەکی ساڵی 2024 دەست بە گفتوگۆی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەل ریال مەدرید بکات.

بەمشێوەیەش ریال مەدرید لە هاوینی 2024 بەبێ خەرجکردنی یەک یۆرۆ و بە گرێبەستێکی ئازاد ئێمباپێ دەگوازێتەوە ریزەکانی، یانەکە تەنیا لەسەرییەتی پارەی مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button