ئینگلتەراگرنگترین

جواو فێلیکس داهاتووی خۆی یەكلاكردەوە

یاریگا –

جواو فیلیكس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید كە لە ئێستادا بە خواستن یاری بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات باس لە داهاتووی خۆی دەكات.

لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا جواو فیلیكس بە خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە چێڵسی ئینگلیزیەوە كرد و لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی خواستنەکەی كۆتایی دێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایناوە جواو فیلیكس ووتی: هیچ زانیاریەكم نیە سەبارەت بە داهاتووم، بەڵام ئەو چەند مانگەی لە چێڵسی بەسەرمبرد زۆر خۆشمویست و بەڕاستی حەز دەكەم لێرە بم.

بەردەوام بوو ووتی: ئەمە یانەیەكی گەورەیە و هەموو ئەوانەی لێرەن بەڕاستی زۆر باش بوون لەگەڵم.

لە گرێبەستە خواستنەكەی جواو فیلیكسدا هیچ بڕگەیەكی كڕینەوەی لەلایەن چێڵسیەوە دا نەنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button