مۆندیال

عێراق بە دۆڕان دەستی بە مۆندیال کرد

یاریگا

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یەکەم یاریی مۆندیالی لاوان رووبەڕووی ئۆرگوای بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 0-4 دۆڕاند.

شێرەکانی رافیدەین لە یەکەم یاریی مۆندیالی 2023 لە کۆمەڵەی پێنجەم رووبەڕووی لاوانی ئۆرگوای بونەوە و تووشی دۆڕانێکی قورس بوون.

یاریزانانی ئۆرگوای نیوەی یەکەم توانیان گۆڵێک بکەن و بەم تاکە گۆڵە گەڕانەوە ژووری جل گۆڕین، بەڵام نیوەی دووەم باشتر دەرکەوتن و توانیا سێجاری دیکە تۆڕی گۆڵی شێرەکانی رافیدەین بهەژێنن و یەکەم سێ خاڵیش بەدەست بێنن.

لاوانی عێراق بڕیارە هەینی داهاتوو کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی هەولێر لە دووەم یاریی خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی لاوانی تونس ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button