ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: یوڤێنتوس 10 خاڵی لێ کەمکرایەوە

یاریگا

دادگای فیدراڵی ئیتاڵیا بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسی یانەی یوڤێنتوس دەرکرد و 10 ئەو یانەیەی لەم وەرزەی سێریائەی کەمکردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵاکەی سەر خانمە پیرەکە بڕیاریدا 10 خاڵ لەم یانەیە لە رکابەرییەکانی سێریائەی لەو یانەیە کەم بکرێتەوە.

پێش چەند مانگێک بە بیانۆی ئەوەی کارگێری یانەکە پێشێلی ئاسای دارایی خاوێنی کردووە، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی خاڵەکانی، بەڵام بڕیارەکە هەڵپەسێردرا و دوای لێکۆلینەوەی وردتر، دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەند کرد.

بەم شێوەیە یوڤێنتوس کە پێش ئەم سزایە خاوەنی 69 خاڵ بوو و بە کەمکردنەوەی ئەم 10 خاڵەی بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندی سێریائەی دابەزی و ئەو یانەیە وەرزی داهاتوو لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button