عێراق

عێراق – ئۆرگوای| ئەمشەو مۆندیالی لاوان بۆ عێراقەکان دەست پێدەکات

یاریگا

ئەمشەو هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیالی لاوان رووبەڕووی هەڵبژاردەی لاوانی ئۆرگوای دەبێتەوە.

کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بە کاتی هەولێر، لە بەردەوامی یارییەکانی مۆندیالی لاوان کە لە ئارجێنتینا بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆرگوای دەبێتەوە.

پێنج یاریزانی کورد لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق هەن ئەوانیش بریتین لە عەبدولقادر ئەیوب، یوسف ئەمین، عیمران زەکی، رۆمان دۆلاتچی و ئالای فازل.

هەردوو هەڵبژاردە جاری دووەمە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، پێشتر لە مۆندیالی 2013 و لە قۆناغی پێشکۆتایی یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە و عێراق تووشی دۆڕان بوو.

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە کۆمەڵەی پێنجەمی مۆندیالی 2023 کێبڕکێی لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئۆرگوای و تونس و ئینگڵتەرا دەکات.

لاوەکانی عێراق پێشتر تەنها یەکجار بەشداری مۆندیالی لاوانیان کردووە ئەویش لە ساڵی 2013 بوو و تاوەکو قۆناغی پێشکۆتایی سەرکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button