ئیسپانیاگرنگترین

تێباس پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و زانیارییەکیش ئاشکرادەکات

خافیێر تیباس سەرۆکی لالیگا، پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و  قسەکانی ڤینیسیوس بە نادادپەروەرانە باس دەکات..

کاردانەوەکانی شەوی رابردووی سوکایەتی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیوس بەردەوامن، یەکەم لێدوانی تیباسی سەرۆکیش پاش رووداوەکە هێندەی تر کارەکەی گەورەکرد کاتێک رەخنەی لە یاریزانەکە گرت لەبری پشتیوانیکردنی. ئەمڕۆش رایگەیاند لەم وەرزەدا ٨ جار  لێکۆڵینەوەیان لە سوکایەتی رەگەزپەرستی دژی ڤینیسیوس کردووە.

تیباس ئەمڕۆ لە تویتەر پەیامێکی دیکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

  • نادادپەروەرانەیە بوترێت ئیسپانیا و لالیگا رەگەزپەرستن
  • لە لالیگا، بەوپەڕی توانامانەوە هەمیشە  دژی رەگەزپەرستی وەستاوینەتەوە
  • لەم وەرزەدا ٩ سکاڵای رەگەزپەرستی بەرزکراوەتەوە، هەشت کەیسیان لەسەر ڤینیسیوس بووە، ئێمە هەمیشە کەسی تۆمەتبار دەدۆزینەوە و بۆ لیژنەی سزاکانی دەنێرین.
  • ناکرێت رێگە بدەین وێنەی خولێکی گەورە کە لەسەروو هەمووشتێکەوەیە ناشرین بکرێت. زیاد لە ٢٠٠ یاریزان ی رەش پێست لە ٤٢ یانەی جیاواز لای ئێمە یاری دەکەن و هەموورۆژێک لەلایەن هاندەرانەوە پشتیوانی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button