ئیسپانیاگرنگترین

فێردیناند پەیامێک ئاراستەی جیهان دەکات

ئایا چەند جاری دیکەمان پێویستە ئەم گەنجە ببین کە رووبەڕووی ئەم دۆخە دەبێتەوە؟

یاریگا –

ئەفسانەی پێشوی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی مانچێستەر یونایتد پەیامێک ئاراستەی جیهان دەکات.

شەوی رابردوو لە میانی یاری نێوان ڤاڵێنسیا و ریال مەدرید، شەپۆلێکی توندی رەگەزپەرستی رووبەڕووی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر بوویەوە و لە ئەنجامدا ئەستێرە بەرازیلییەکە بووە قوربانی، بەکارتی سوور کرایەدەرەوەی یاریگا.

ئەمەش لە جیهانی وەرزشیدا دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و دەیان سەدان ئەفسانە و ئەستێرە و کەسایەتی وەرزشی جیهانی لەسەر ڤینی هاتنە دەنگ و پاڵپشتی خۆیان بۆ دەربڕی.

فێردیناندیش لەسەر ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە ئینستگرامەوە بە تاگکردنی دەیان ئەفسانە و ئەستێرەی تۆپی پێ پەیامێکی ئاراستەی جیهان کردووە و نوسویەتی:

رەگەزپەرستی
براکەم تۆ پێویستیت بە پاراستە، کێ لە ئیسپانیا ڤینیسیۆس دەپارێزێت؟ ئەو کارتی سووری وەرگرت دوای ئەوەی خنکێندرا و لە یارییەکەدا دروشمی رەگەزپەرستانەی لە دژ گووترایەوە.

ئایا چەند جاری دیکەمان پێویستە ئەم گەنجە ببین کە رووبەڕووی ئەم دۆخە دەبێتەوە؟ من ئازار دەبینم، قێزەونی دەبینم، ئەوە دەبینم کە پێویستی بە یارمەتییە… دەسەڵاتدارانیش هیچ بۆ یارمەتیدانی ناکەن. پێویستە هەمووان یەکگرتوو بن و داوای زیاتر لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بکەن. هیچ کەسێک شایەنی ئەمە نییە، کەچی تاوەکو ئێستا قبووڵی دەکەن. پێویستە هەوڵێکی یەکگرتوو بۆ ئەم کەیسە هەبێت، ئەگەرنا جارێکی دیکە کەیسەکە دەخەنە ژێر مافوورەکان و دەیشارنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button