ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا چاوی لە ئەستێرەكانی بایرن میونشنە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بنیامین پاڤارد ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی واژۆ بكات لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

گرێبەستەكەی پاڤارد لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی فلۆریان پلیتینبێرگ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت، بارسێلۆنا بنیامین پاڤاردی لە لیستی یاریزانەكانی داناوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاویندا بیگوازنەوە یانەكەیان.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، بایرن دەیەوێت گرێبەستی پاڤارد نوێ بكاتەوە، بەلام یاریزانەكە ئۆفەری زۆری بۆ هاتووە و لە سەرووی هەمووشیانەوە بارسێلۆنایە، ئەگەر لەم هاوینەدا نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵیدائەوا دەیفرۆشن چوونكە نایانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی لەدەستیبدەن.

پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانە كەتەلۆنییەكە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی یۆسوا كیمیچ دەدات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاویندا بیگوازنەوە.

لە هاوینی وەرزی رابردووشدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یەكەمی یانە باڤارییەكە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی نازناوی سوپەری ئیسپانیا و لالیگا لەگەڵ ئەو یانەیە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button