ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رافینیا داهاتووی خۆی یەکلاییکردەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا خەریکە ئامادەکارییەکی باش بۆ وەرزی داهاتوو دەکات و تاوەکو لە توانایدا بێت، دەستبەرداری ئەستێرەکانی نابێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان لە تویتێکدا روونیکردووەتەوە، رافینیا دەیەوێت لە ئیسپانیا بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن چەندین یانەی پرێمەرلیگ و سێریا ئەیەوە.

رافینیا لە دوای یارییەکەی دوێنێی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال سۆسێداد، کە بە ئەنجامی 2-1 شکشتی هێنا بە کەناڵی Bein Sportsی راگەیاندووە، دەمەوێت بۆ چەندین ساڵی دیکەش لێرە بمێنەوە.

پێشتر زۆر باس لە چوونە دەرەوەی رافینیا دەکرا، چونکە بارسێلۆنا خەریکی خۆرێکخستنەوەیە و دەیەوێت کێشەکانی دارایی چارەسەر بکات.

بارسا ناچارە مووچەی یاریزانەکانی لە 600 ملیۆن یۆرۆ بۆ 400 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە، بەمەش ناچارە دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی ببێت.

چەندین رۆژنامە پێشتر باسیان لە نزیکبوونەوەی رافینیا لە نیوکاسڵ یونایتد کرد، چونکە یانە ئینگلیزییەکە بەشداری لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەکات و ئامادەبوو بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو رافینیا خەرج بکات.

لە دوای یارییەکەی شەوی رابردوو، رافینیا تەواوی دەنگۆکانی هەڵوەشاندەوە و مانەوەی خۆی لە کاتالۆنیا پشتڕاستکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button