ئینگلتەراگرنگترین

دوو یانەی دێرینی پریمەرلیگ لە لێواری دابەزینن

یارییەکانی ئەمڕۆی پریمەرلیگ ئەوەی یەکلاکردەوە بەدڵنیاییەوە یەکێک لە یانەکانی ئێڤەرتۆن یاخود لێیستەر سیتی دادەبەزین بۆ پلە یەک ئەگەر هەردووکیان دانەبەزن.

یانەی ئارسناڵ کە تا مانگی پێشوو رکابەریی ناسناوەکەی دەکرد، ئەمڕۆ بە نۆتینگهام فۆرێست دۆڕا و تیمی براوە مانەوەی لە خولەکە مسۆگەرکرد.  بەوەش لە نێوان یانەکانی لێیستەر سیتی، ئێڤەرتۆن و لیدزیونایتد، دووانیان ماڵئاوایی دەکەن لە پاڵ ساوزهامپتن.

لێیستەر یەکێکە لە کۆنترین یانەکانی ئینگلتەرا و ١٣٩ ساڵی تەمەنە، لە ٢٠١٦دا بوونە پاڵەوانی پریمەرلیگ بەڵام دوای نۆ وەرز مانەوە، نزیکن لە جێهێشتن.

هەرچی ئێڤەرتۆنە دابەزین قورسترە بۆ ئەوان چونکە لە ١٩٩٥ ـەوە دابەزینیان بە خۆیانەوە نەبینیووە و تا وەرزی رابردووش یانەکە بۆ گەیشتن بە خولێکی ئەورووپی دەجەنگی بەڵام لەم دوو ساڵەدا هەمووشتێک لە تۆفییس و هاندەرانی شێوا.

ئێڤەرتۆن ٣٧ یاری ئەنجامداوە و تەنها یەک یاری بەرامبەر بۆرنماوس ماوە لەم وەرزەدا، ئەگەر براوەش بێت هەر دادەبەزێت بە بردنەوەی لێیستەر  و فولهام چونکە ئەوان یارییەک کەمترییان ئەنجامداوە.

لێیستەر دوو یاری بەرامبەر نیوکاسڵ و وێستهام ماوە، لیدزیش بەرامبەر وێستهام و تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button