ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی نزیکبووە لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکبووە لە واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی نەرویجی، ئێرلینگ هالاند.

فڕانک لامپارد، راهێنەری چێڵسی لە نوێترین لێدوانی ئاشکرایکرد، لە رابردوودا زۆر نزیکبوون گرێبەست لەگەڵ گۆڵکاری بەتوانا، ئێرلینگ هالاند واژۆ بکەن بەڵام کارەکە سەرکەوتوو نەبووە.

لامپارد لەوبارەیەوە گوتی:

کتێک یەکەمجار بووم بە راهێنەری چێڵسی هەوڵمدا گرێبەست لەگەڵ هالاند واژۆ بکەین، یاریزانەکە زۆر پێویست بوو بۆمان، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیشی گونجاو بوو، بەڵام رکابەرمان زۆر بوو، یاریزانەکەمان لەدەستدا.

راهێنەرە ئینگلیزییەکە لە چەند جارێک و لە چەند کاتێکی جیاواز بەردەوام سەرسامی ئاستی خۆی بە گۆڵکارەکەی سیتیزن دەربڕیووە و ئارەزووی کردووە ناوبراو رۆژێک لە رۆژان یاری بۆ بکات.

هالاند لە هاوینی رابردوو بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی.

لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری لە 49 یاری کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، خاوەنی 52 گۆڵ و 8 ئەسیستیشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button