ئینگلتەرا

كڵۆپ بۆ یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا: پارەكەم بۆ كوێ دەڕوات؟

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پرسیار دەربارەی ئەو سزایی داراییە دەكات كە لێی كراوە و دەڵێت پارەكەم بۆ كوێ دەڕوات.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا یۆرگن كڵۆپ بەهۆی لێدوانەكانی بەرامبەر پۆل تێرنی ناوبژیوان یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا راهێنەرە ئەڵمانیەكەی بۆ دوو یاری راگرت و سزای دارایی 75 هەزار پاوەند دا.

لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكەیان بەرامبەر تۆتنهام كە رێدز بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەكەی بردەوە كڵۆپ هێرشیكردە سەر راهێنەر و ووتی: ئێمە مێژوومان لەگەڵ تێرنی هەیە، بەڕاستی نازانم چی هەیە بەرامبەرمان، ووتی هیچ كێشەیەك نیە بەڵام ئەمە راست نیە.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا كڵۆپ ووتی: چاوەڕوانم دەكرد كە سزا بدرێم، بەڵام حەزدەكەم بزانم ئەو پارەیە بۆ كوێ دەڕوات، خۆشحاڵ دەبم كە بری سزاكەم بدەم بەڵام ئەگەر یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا پارەكە بهێڵێتەوە، ئەوا دەبێت جارێكی دیكە قسە بكەینەوە.

بەردەوام بوو ووتی: كەس وەك من هاوار ناكات، لە دوورەوە دادەنیشم لە یاری بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، بەڵام ئەگەر یارییەكە باش نەبێت، ئەوا دەتوانم ئەوەی دەمەوێت بەدەستی بهێنم، دەنگم باشە ، لە پەیوەندیدا دەبم لەگەڵ یاریدەدەرەكەم، تا قسە بكەین دەربارەی هەموو شتێك.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤێلا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلیزیدا.

رێدز بە كۆكردنەوەی 65 خال لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و لەو یارییانەی كە ماوە چاوەڕوانی شكستی ركابەرەكانی دەكات بۆ گەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button