ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

میاتۆڤیچ: ئەم خولە کۆتایی هات و کاتی گۆڕانکاری گەورەیە لە مەدرید

پیدیا میاتۆڤیچ یاریزان و بەڕێوبەری پێشووی ریاڵ مەدرید داوای گۆڕانکاری گەورە دەکات پاش شکستە گەورەکەی شەوی رابردووی یانەکە بەرامبەر مان سیتی.

میاتۆڤیچ پاش یارییەکە بۆ کادینا سێر وتی

“پێم وایە خولی ئەم نەوەیەی ئێستا کۆتایی هاتووە. چێژێکی زۆریان پێبەخشین لە کۆتا ١٠ ساڵدا و هەمووشتێکیان بردەوە، ئەمە مانای ئەوە نیە دەبێت لەم هاوینە بڕۆن بەڵام  ئەمشەو ئەوە روون بوو مەدرید پێویستی بە گۆڕانکاری گەورەیە. هەموومان دەزانین پێویستی بە هێرشبەر و بەرگریکاری باڵەکانە”.

 

ناوبراو کە پێشتر لە ٢٠٠٦دا بەڕێوبەری وەرزشی ریاڵ مەدرید بوو، باسی ئەنچلۆتی کرد و وتی

من وەک حەزدەکەم بۆ وەرزی داهاتوو بمێنیتەوە، بەڵام ئەوەندەی من بەڕێوبەران و کاربەدەستانی یانەکە بناسم زۆر زەحمەتە لە کارەکەی دووری نەخەنەوە. بوتراگینیۆ وتی کارلۆ ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە بەڵام ئەگەر تۆ بەڕاستی متمانەت بە راهێنەرێک بێت دەڵێیت لێرە دەمێنێتەوە نەک باسی ئەوە بکەیت چەند گرێبەستی ماوە.

میاتۆڤیچ وەک یاریزان  لە ١٩٩٧، جامی سوپەری ئیسپانیا و لالیگای لەگەڵ مەدرید بردەوە، ساڵی دواتریش تاکە گۆڵی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی بەرامبەر یوڤێنتۆس تۆمارکرد کە یەکەم ناسناوی یانەکە بوو لە چامپیۆنزلیگ پاش ٣٢ ساڵ.

وەکو بەڕێوبەری وەرزشی، لەسەردەمی ئەودا، ریاڵ مەدرید هەریەک لە مارسێلۆ، پێپێ، هیگواین و ڤان نیستەڵڕۆی گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button