ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستی باستۆنی ئاشکراکرا

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەلیساندرۆ باستۆنی.

بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆتایی دێت، ئینتەریش هەرزوو دەستی بە کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.

رۆژنامەنوسی باوەڕپێکراو فەبریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئینتەر میلان بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی باستۆنی تا ساڵی 2028 رادەگەیەنێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ناوەڕاستکاری یانەکە، هاکان چالهانئۆغلویش رەزامەندی دەربڕیوە بە مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2027.

یاریزانە ئیتاڵییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 41 یاری بە درێسی ئینتەر کردووە، 6 گۆڵی درووستکردووە و هێزێکی خۆری بەخشیوە بە هێڵی بەرگری تیپەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button