فه‌ره‌نساگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فەڕەنسی

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی خولی فەڕەنسا لیستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فەڕەنسا بۆ وەرزی 2022/2023 راگەیاند.

هەژماری فەرمی خولی فەڕەنسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی ئاشكرا كرد و نووسیویەتی: پێش كۆتاییهاتنی وەرز شوێن پەنجەی خۆیان بەجێهێشتووە و شایەنی ئەوەن كە پاڵێوراو بن بۆ باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسا.

هەریەك لە یاریزانان لیۆنێل مێسی ، كیلیان ئێمباپێ ، جۆناسان داڤید ، سیكۆ فۆفانا و لویس ئۆپیندا پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسا.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی

هەروەها هەریەك لە راهێنەران پاولۆ فۆنێسكا ، پاسكال جاستن ، فرانك هایس ، فلیپ مۆنتانێ ، ئیگۆر تۆدۆ پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی لیگ 1 و كریستۆڤ گالتیێ ناوی لە لیستەكەدا نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button