ئینگلتەرا

ئارسێناڵ پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی هاوینە خەرج دەکات

یاریگا

کارگێری یانەی ئارسناڵ بودجەیەکی بەرچاوی بۆ میکل ئارتێتا راهێنەری یانەکەی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت درێژە بە پرۆژەی بنیاتنانەوەی یانەکەیان بدات.

بەشێک لە بوودجەی وەرزی داهاتوو لە فرۆشتنی یاریزانەکانەوە دەبێت و ئەگەری هەیە زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەند بۆ پرۆژەکەی ئارتێتا خەرج بکرێت.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ ڕاهێنەری ئارسناڵ، جاک کرۆینکی گڵۆپی سەوزی بۆ خەرجکردنی بودجەیەکی زەبەڵاح بۆ گواستنەوەی یاریزانان هەڵکرد.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئارتێتا چاوی لە گواستنەوەی دیکلان ڕایس و مۆیسس کایسێدۆیە لە پێناو زیاتر بەهێز پێکهاتەکەی بۆ ئەەوەی وەرزی داهاتوو کێبڕکێیەکی باشتر لەسەر پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بکەن.

ئارسێناڵ لە مانگی کانوونی دووەمی 2019ـەوە نزیکەی 320 ملیۆن پاوەندی لە ئامانجەکانی گواستنەوەی ئارتێتا خەرج کردووە و ئامادەیە یاریزانێکی هێرشبەر و دوو بەرگریکاری نوێ بۆ پێکهاتەی زیاد بکات ئەگەر لە فرۆشتنی یاریزانەکانی 100 ملیۆن پاوەندی دەستکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button